|
هونه‌رمه‌ندی پۆپ میوزیک بڵند
عه‌بدووڵا نیگه‌رانی ده‌یگرێت
پاش ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک دێته
ڕێی به‌ر له په‌خشی نوێترین
ڤیدیۆ کلیپی ( مه‌یسووتێنه )
که له ڕێگایه‌وه وویستی
په‌یامێک بۆ کچان و ژنانی
کورد بگه‌یه‌نێت بۆ
دوورخستنه‌وه‌یان له
دیارده‌ی خۆسووتان. هه‌ر له
سه‌ره‌تای کلیپ کردنی
گۆرانیه‌که دوودڵیه‌ک بۆ
هونه‌رمه‌ند دروست بوبوو
به‌وه‌ی نه‌وه‌ک که‌س و کاری
ئه‌م کچه‌ی که خۆی
سووتاندووه ببنه ڕێگر له
په‌خشی کلیپه‌که که‌چی به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به
دڵێکی فراوانه‌وه پێشوازیان
له بیرۆکه و کلیپه‌که کرد
و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان
نه‌ده‌کرا و بوو به شۆک بۆ
ستافی کلیپه‌که ئه‌وه بوو
له دواساتی به‌ر له په‌خشی
کلیپه‌که بۆ که‌ناڵه
کوردیه‌کان وه‌ک بۆمب به
ڕووی کارگێڕانی کلیپه‌که
ته‌قیه‌وه..
"من
کلیپم دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی
په‌یامێک بگه‌یه‌نم و به
هه‌مووان ڕووبه‌ڕووی دیارده‌ی
خۆ سووتان بینه‌وه له
کۆمه‌ڵگای کوردی که چی به‌ر
له گه‌یاندنی په‌یامه‌که
له ڕێگای کلیپه‌که‌مه‌وه
ژیانی ئه‌م کچه‌ی که ڕۆڵی
سه‌ره‌کی ده‌بینێت له
کلیپه‌که له لایه‌ن که‌س و
کاری نزیکیه‌وه که‌وته
مه‌ترسیه‌وه‌و فیشار خرایه
سه‌ر هه‌موو لایه‌ک به
تایبه‌تی سه‌ر کچه و سه‌ر
ستافی کلیپه‌که و دژایه‌تی
خۆیان ده‌ربڕی بۆ په‌خشکردنی
و به هۆیه‌وه ڕێگایان
نه‌دا کلیپه‌که
بڵاوبکرێته‌وه ".
بۆیه هونه‌رمه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام بێت له کاره‌که‌ی
و گه‌یاندنی په‌یامی دژه
خۆسووتان و فیشاری که‌س و کار
له خێزانی کوردی‌دا ناچار
ده‌بێت له‌سه‌ردانێکی تری بۆ
کوردستان و دوای
ماندووبوونێکی زۆر سه‌ر
له‌نوێ کلیپه‌که تۆمار
بکاته‌وه و ستافێکی نوێ له
که‌سایه‌تیه‌کانی نێو
کلیپه‌که پێک بهێنێته‌وه
به هیوای ئه‌وه‌ی کێشه‌ی تری
له‌م جۆره نه‌یه‌ته ڕێی.
مه‌یسووتێنه
هۆنراوه‌ی شاعیری خۆشه‌ویست
سه‌رکه‌وت ڕه‌سووڵه و باس
له ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه
ده‌کات که کچه کوردێک به
هۆی کێشه‌یه‌ک و خوشویستنی
کوڕێک که چه‌ندین جار
ده‌چێته داوای ماڵی کچه
ڕازی نابن و ئه‌مه‌ش وا له
کچه ده‌کات له بێچاره‌یی
ده‌ست بداته ئاگر و خۆی
بسووتێنێت.
سه رچاوه: چرا تێ ڤێ |