Children  Music MP3  Computrer  Download  Video clips  Kurd media  Film  Chatting  Contact  Home 

Live TV

ALL  rights reserved WWW.KURDART.NET- © 2008



 

هۆلیۆد و بۆلیۆد لەسەر بۆتۆ شەڕیانە

 

 

بۆڵیۆدی پایتەختی سینەمای هیندی و هۆڵیۆدی پایتەختی سینەمای ئەمریكی و جیهانی كەوتوونەتە ململانێیەكی نهێنی لەسەر ئەوەی كامیان فیلمێكی سینەمایی دەربارەی ژیانی بەنازیر بۆتۆی سەرۆكی وەزیرانی پێشووتری پاكستان بەرهەم بهێنن، كە لە دوا رۆژەكانی ساڵی رابردوو لە لایەن چەند كەسێكەوە تیرۆر كرا.
ئەم شەڕ و ركابەرییە دوای ئەوە هات كە بەرهەمهێنەری سینەمایی پاكستانی ئەنیلا خان رایگەیاند كە بە نیازە فیلمێك بەرهەم بهێنێت دەربارەی ژیانی بەنازیر بۆتۆ لە تەمەنی منداڵییەوە تا رۆژی تیرۆر كردنی، ئاژانسەكانی هەواڵیش لەسەر زاری ئەنیلا بڵاویان كردەوە كە داوای لە ماهش بەهات كە یەكێكە لە گەورەترین دەرهێنەرە سینەماییە هیندییەكان كردووە، یارمەتی بدات لە سەرخستنی ئەم پڕۆژە هونەرییە گرنگە.
ئەنیلا خان كە خوشكی سكرتێری تایبەتی بەنازیر بۆتۆیە لەم بارەیەوە گوتی: من زۆر رێز لە بۆتۆ دەگرم، چونكە ئافرەتێكی ئازا بوو و شوێنی خۆی لە دڵی هەموو پاكستانییەكدا كردبۆوە و، ئەم فیلمەش دەبێتە بچوكترین رێزلێنان بۆ ئەم ئافرەتە، ئەنیلا ئەوەشی راگەیاند ماهش بەهات رەزامەندی خۆی دەربڕیوە كە بەشداری لەم كارەدا بكات و هاوكارییەكی تەواوی بكات بۆ سەرخستنی وئاماژەی بەوەش كرد كە هێشتا زووە بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنی ئەم كارە بكرێت، چونكە پێویستە سەرەتا چەند كارێكی دیكەی پێویست ئەنجام بدرێن، لەپێش هەمووشیانەوە رەزامەندی وەرگرتنی خانەوادەی بۆتۆ، چونكە بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریكی رۆبێرت ریدفۆر هەمان داوای پێشكەش بە خانەوادەی بۆتۆ كردووە و ئێستا هاوسەر و كوڕی بەنازیر بۆتۆ خەریكی تاوتوێ كردن و لێكۆڵینەوەی پڕۆژەی رۆبێرت ریدفۆرن.
لە لایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی هونەری رایانگەیاند كە بەنازیر بۆتۆ خۆی بەر لە تیرۆر كردنی بەڵێنی ئەوەی بە ریدفۆر دابوو كە خاوەن یەكەم فیلم دەبێت دەربارەی ژیانی خۆی، لەم بارەیەوەش ئەنیلا گوتی: ئامانجی یەكەمی ئەم فیلمە رێز گرتن و ستایشی رۆڵی بەنازیر بۆتۆیە و ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێك بەم كارە هەستێت كە شایەنی بێت جا هەر لایەنێك بێت.
سەرچاوە/ رۆژنامەی نەهاری لوبنانی

گه ڕانه وه به سه ره تا>>>

www.kurdart.net

2008