|
دلبای گۆرانیبێژ و
سەماكەری بەناوبانگی كورد لەسوید پێشەنگە

دلبا كچە
كورد
لەباكووری
كوردستان
لەدایكبووە،
لەوكاتەی
دلبا تەمەنی
تەنها چوار
ساڵ بووە
لەگەڵ
خێزانەكەی
وەكو
پەناهەندە
رویان
لەوڵاتی سوید
كردووەو
لەشارەكانی
ئوپسالاو
كارلستاد
نیشتەجێبوونە.
دلبا چوار
خوشك و برای
دیكەی هەیە،
دلسا،
دلنارین،
دلبەر و
ئاسان.
ئەوكاتەی
دلبا چۆتە
باخچەی
ساوایان
دەستی كردووە
بەفێربوونی
پیانۆ.
هەروەها خۆی
لەسەر ژەنینی
ئامێری گیتار
راهێناوە.
ئەو خانمە
كوردە سەرەتا
بە DJ
دەستیپێكردووە،
پاشان وەكو
كۆڕس لەگەڵ
گۆرانیبێژە
ناودارەكانی
سوید وەكو
جنێفەر براون
و ئێریك گاد
بەشداربووە.
لەساڵی 1996
دلبای كچە
گۆرانیبێژی
تازە
پێگەیشتووی
كورد یەكەمین
ئەلبوومی خۆی
بەناوی دلبا
بڵاوكردۆتەوە.
پاشان
بەتەنها
گۆرانیەكی
دیكەی
بڵاوكردۆتەوە
بەناونیشانی
(I'm sorry)
واتە (بمبەخشە).
هەموو
هۆنراوەكانی
گۆرانیەكانی
ئەو ئەلبوومە
لەلایەن دلبا
خۆیەوە
نوسراوە.
ئەلبومی
یەكەمی دلبا
سەركەوتنێكی
گەورەی
بەدەستهێنا،
هەروەها ئەو
ئەلبومە دوو
خەڵاتی
(Grammy) و (Aftonbladet)ی
بەدەستهێناوە
كە گەورەترین
خەڵاتی
مۆزیكی
سویدییە، ئەو
خەڵاتەش
لەئەنجامی
راپرسیەكی
گەورەترین
رۆژنامەی
سویدیەوە بوو.
ئەلبوومی
یەكەمی دلبا
تەنها لە
سوید زیاتر
لە 100 هەزار
دانەی
لێفرۆشرا.
پاشان لەساڵی
1999 دووەمین
ئەلبومی دلبا
بەناوی (You
& I) واتا
(تۆ و من)
بڵاوكرایەوە.
ئەو ئەلبومەی
دلبا تەنها
20 هەزار
دانەی
لێفرۆشرا.
ئینجا
لەبەهاری
2003 سێیەمین
ئەلبومی دلبا
بەناوی
(Revolution)
واتە (شۆڕش)
بڵاوكرایەوە،
هاوشان لەگەڵ
ئەو
ئەلبومەیدا
تاكە
گۆرانیەكیشی
بەناوی
(هەموو شتە
بچووكەكان)
بڵاوكردەوە
كە ئەوكات
پانتایەكی
فراوانی
رادیۆكانی
داگیركردبوو.
دلبا بە هەر
سێ زمانی
كوردی و
ئینگلیزی و
سویدی گۆرانی
دەڵێت.
لەساڵی 2005
دلبا
گۆرانیەكی
بەناوی
(Miracle)
بەواتای
(موعجیزە)
ئامادەكردووەو
كراوە بە
سكۆری
زنجیرەی
تەلەڤزیۆنی
(Kommissionen)
لە
تەلەڤزیۆنی
SVT.TV
سویدی.
دلبا بەیەكێك
لەو كچە
گۆرانیبێژانە
دادەنرێت كە
لەساڵانی
نەوەدەكان
زۆرترین
پیرۆزبایی
لێكراوە
لەسوید.
ئەوەی
وایكردووە
دلبا
سەركەوتنی
زیاتر بەدەست
بێنێت ئەوەیە
كە دلبا خۆی
ژەنیارەو
ئاواز بۆ
گۆرانیەكانی
دادەنێت و بە
سێ زمانی
جیاواز و
بەشێوەیەكی
زۆر
سەركەوتووانە
و
بەهەناسەیەكی
بەسۆز
گۆرانیەكانی
دەچڕێت.
پێویستە
بگوترێ،
ئێستا خاتوو
دلبا یەكێكە
لەڕكابەرە
سەرەكییەكانی
پێشبڕكێی
دانس بەناوی
(LETES
DANCE) كە
لەكەناڵی 4 ی
سویدی
نیشاندەدرێت.
ئەو پرۆگرامە
هەموو ڕۆژانی
هەینی پێشكەش
دەكرێ، دلبا
لەپرۆگرامی
ڕابردوودا
بەهاوكاری
مامۆستاكەی
خۆی بەناوی
(Tobbais
Wallin)
سەركەوتنی بۆ
خولی دووەم
مسۆگەركرد.
پێشبینی
دەكرێ
هونەرمەندی
ناوبراو
لەخولەكانی
داهاتوودا
سەركەوتنی
گەورەتر
بەدەستبهێنێ
و سەری
نەتەوەكەی
لەوڵاتە
مۆزائیكییەكەی
سوید بەرز
بكاتەوە.
Back
>> /
گه ڕانه وه
>>
|