|
یونس چه‌له‌بی مرد!
یونس چه‌له‌بی ئه‌كته‌ری كۆمیدی به‌ناوبانگی
میسر له ته‌مه‌نی 58ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشیه‌وه
گیانی له ده‌ستدا .
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه: دوای
ململانێه‌كی زۆر له گه‌ڵ چه‌ندین نه‌خۆشی
جۆراوجۆردا دواجار ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمیدیه
ناوداره‌ی وڵاتی میسر ماڵ ئاوایی له دونیا
كردوو و به‌مه‌ش غه‌مێكی قوڵی خسته دڵی سه‌وجه‌م
هه‌وادارانی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه .
یونس چه‌له‌بی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا
یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی بواری
كۆمیدیا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له شانۆگه‌ری
مه‌درسه‌تول موشاغیبیندا سه‌ره‌نجی بینه‌رانی
راكێشا. |