Home  Contact  Chatting  Film  Kurd media  Video clips  Computrer  Download  Music MP3  Children 

Live TV

ALL  rights reserved WWW.KURDART.NET- © 2008



 

 

 

 

ئاماده کردنی:

زانا گه ڵاڵی, نۆروێژ

 

 

دوایین نیگا، تازه به رهه می هونه‌رمه‌ند خاتوو ( په‌یمان عومه‌ر )!

دوایین نیگا ناونیشانی دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند خاتوو ( په‌یمان عومه‌ر )ه‌ له‌٦ تراک پێک هاتووه‌ به‌ناوه‌کانی ( دوایین نیگا ، بیرت ده‌که‌م ، مه‌یلی ووڵات ، په‌روانه‌ ، شاییه‌زه‌ماوه‌نده‌ ، له‌نێو گوڵان )له‌ هۆنراوه‌كانی شاعیران ( ئیسماعیل خورماڵی ، ئه‌حمه‌د سالار ، خوالێخۆشبوو عوسمان چێوار ، توانا جه‌مال  )ن  ئاوازی گۆرانیه‌کانی ئه‌لبوومی دوایین نیگا له‌لایه‌ن (سلاح ره‌وف ، عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ ، مامۆستا خالید سه‌رکار ، توانا جه‌مال ) جگه‌ له‌ گۆرانی ( شاییه‌ زه‌ماوه‌نده‌ ) که‌ ئاوازوو هۆنراوه‌ی فۆلکلۆره‌ دابه‌شکردنی میوزیکی سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کان ‌ له‌لایه‌ن ( عه‌بدوڵلا جه‌مال سه‌گرمه‌ ) ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌م ئه‌لبوومه‌ کاری موزیک و ده‌نگی  له‌ کوردستان بۆ ئه‌نجامدراوه‌. چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیای چوار چراوه بۆکراوه‌ .‌

 له‌ باره‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی هونه‌رمه‌ند  خاتوو په‌یمان عومه‌ر  ڕاگه‌یاند ئه‌م به‌رهه‌مه‌م جیایه‌ له‌مانه‌ی پێشوو وه‌ سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کانم به‌شێوه‌یه‌کی سیمفۆنیک بۆکراوه‌ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گۆرانی ( شاییه‌ زه‌ماوه‌نده‌) ڕاگه‌یاند ( ئه‌م گۆرانییه‌ پێشتر له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو سه‌باح عومه‌ری خوشکم و ئاڵاو شاناز ووتراوه‌ وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ خوشکی کۆچ کردووم  سه‌باح عومه‌رم وتووه‌ چونکه‌ ئێستا له‌ هیچ بۆنه‌و یادێک باسی ناکرێت  . وه‌ هه‌روه‌ها ووتیشی ئه‌م سێدیه‌ یه‌ک گۆرانیم کلیپ کردووه‌ به‌ نێوی ( بیرت ده‌که‌م ) که‌ له‌ ئاوازو هۆنراوه‌ی توانا جه‌مال و سیناریۆو ده‌رهێنانی( حسێن زارین ) له‌ کۆتاییشدا ووتی : سوپاسی   عیرفان زه‌نگه‌نه‌ ده‌که‌م بۆ ئه‌و هاوکاریانه‌ی بۆ من و هونه‌رمه‌ندان به‌ گشتی که‌ ده‌یکا.

 

 

 

 

هونه ری

 

 

 

 Back >>    /     گه ڕانه وه >>

ALL rights reserved WWW.KURDART.NET- © 2008