دیمانه‌یه‌كی
ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ
:
سارا
عومه‌ر»ی
شاعیر
سازدانی:
زانا گه‌ڵاڵی، نه‌رویژ
سارا عومه‌ر
: من ئه‌و
كچه‌م،
که هه‌میشه ده‌مه‌وێت له ئه‌ندێشه‌ی هۆنراوه‌یه‌کدا بیست به‌هاری
ژیانی خۆم بدۆزمه‌وه !
سارا عومه‌ر :
من که زمانی هۆنراوه‌م کرده هاوده‌ردم ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو، که
هیچ زمانێکی دیکه‌م به‌دینه‌ده‌کرد بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ستانه‌ی که
هه‌مه و ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که له‌چوارده‌ور و ژیانی
مرۆڤایه‌تیماندا ڕوده‌ده‌ن!
سارا عومه‌ر :
به بڕوای من شاعیر ئه‌و شاعیره‌یه که له‌سه‌ره‌تای له دایک
بوونیه‌وه هه‌ستێکی جیاوازتری هه‌بێت به‌ده‌ر له چوارده‌وره‌که‌ی.
جیهان به شێوازێکی دی ببینێت، ئه‌مه‌ش له ئاخافتن و بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌و تاکه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و هه‌ستیاری خۆی دیاری ده‌کات!
خاتوونی شاعیر، سارا عومه‌ر
کاتێک له نێو ئامێزی هۆنراوه و چرپه‌ی وشه‌دا گه‌شتێک به نێو
داستانه جوانه‌کانی ئه‌وین و ڕاستگۆی كیژێكی دووره وڵات‌دا ده‌که‌ین بۆ
شیعر، ده‌نگێک پێمان ده‌ڵێت ئێره وێستگه‌ی ئه‌ده‌ب و داهێنانه،
بۆیه پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕابردووی
ئه‌م هه‌نگاوه شیعریانه ئه‌نجام بده‌ین، که خانمۆڵه‌یه‌كی شاعیر
به ئیشقێکی ده‌روێشانه و حه‌قیقه‌تێکی وێڵه‌وه ده‌یه‌وێت وه‌ک
مرۆڤ وه‌ک شاعیر وه‌ک ئافره‌ت ببێته خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی دیار و
فیکرێکی تایبه‌ت. كه‌م كه‌س هه‌یه سه‌ری نه‌كردبێت به‌ماڵی هۆنراوه و
وتار و چیرۆك و بابه‌ته زانستییه‌كانی ئه‌م خانمه‌دا. ئه‌و توانیویه‌تی
له شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای ئه‌ده‌بدا ده‌نگێک بێت جیا له ده‌نگه‌کانی
تر و خۆی ئاشنای هه‌واردارانی جیهانی هۆنراوه و جوانی بکات، دیاره
سارا ئه‌و ده‌نگه‌یه، كه گڕ و تینی هه‌ناسه شیعرییه‌کانی له
دووره‌وه ده‌ناسرێنه‌وه. گومانیش له‌وه‌دا نییه، كه له ڕۆژنامه و
گوڤاره‌كاندا بێت یان له سایته‌كانی سه‌رده‌م ئێمه هه‌ست به جوانستانی
دونیای شیعری سارا ده‌که‌ین، كه چۆن له قووڵایی ناخییه‌وه
خه‌مۆكه‌كانی چوارده‌وری مرۆڤایه‌تی كردووه به نه‌خش و هۆنراوه له
دوای هۆنراوه‌ی پێ ڕه‌نگ ده‌كات و ده‌یڕازێنێته‌وه. سارا وه‌ک كچێك،
وه‌ك شاعیرێك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌نێو ئینجانه‌كانی شوشه‌ی شیعردا
ده‌بینێته‌وه و سات له دوای سات گوڵی شیعر چه‌پك ده‌كات!
زانا گه‌ڵاڵی: چۆن خوێنه‌ران بزانن به‌ڕێزت کێیه؟
خاتوو سارا :
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم، سارا یه‌کێکه له‌و تاکانه‌ی، که هه‌رده‌م
دڵی به‌ئاواتی دیداری نیشتیمانێکه‌وه‌یه پڕ له‌جوانی و گوڵه به‌یبون
و خۆزگه‌ی وه‌نه‌وشه‌یی. سارا هه‌میشه هه‌ست ده‌کات، که چنگێکه له
خۆڵه‌مێش له‌نێو چینی کۆمه‌ڵگایه‌کدا، که مرۆڤ وه‌ک و مشتێک خۆڵ
به‌ده‌م باوه ده‌دات! من ئه‌و کیژه‌م، که هه‌میشه ده‌مه‌وێت له
ئه‌ندێشه‌ی هۆنراوه‌یه‌کدا بیست به‌هاری ژیانی خۆم بدۆزمه‌وه.
سارا ئه‌و كچه‌یه، كه له بنه‌ماڵه‌ی دایكی خۆشه‌ویست و شیرینییه‌وه
ده‌گاته‌وه به شاعیری نه‌مر ( قانع
).
زانا
گه‌ڵاڵی :
به‌رله‌وه‌ی بێیته نێو جیهانی هۆنراوه چ جۆره هۆنراوه‌یه‌ک یان
شاعیرێک ڕاسته‌وخۆ کاری تێکردیت؟
خاتوو سارا :
گشت سه‌ره‌تایه‌ک له سه‌ره‌تاکانی کارێک هۆکارێکی تایبه‌ت به خۆی
هه‌یه. هاوڕێیه‌تی من و هۆنراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساته‌کانی
منداڵیم،كه له‌گه‌ڵ دوو په‌پووله خۆشه‌ویسته پاكه‌كه‌مدا ده‌ژیام واتا
( نه‌نكی خۆشه‌ویست و باپیره‌ی نورانی و ڕیش سپیم) هه‌ر له‌و
ساته‌شه‌وه دۆستایه‌تی زۆر نزیکتر له ڕۆحی خۆمم له‌گه‌ڵدا به‌ستووه.
هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، که من له‌وکاته‌وه‌ی فامم
کرده‌وه و بیرم دێت هه‌ستم کردووه مۆسیقایه‌کی دوور له جیهانی
ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤێکی ئاسایی گیانی به گیانی له‌گه‌ڵ جیهانی
ئه‌ندێشه‌دا له‌نێو ده‌روون و هه‌سته‌کانمدا هه‌رده‌م پاڵکێشی کردووم
بۆلای خۆی و له قووڵایی سۆزێکی پیرۆزدا به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵمدا
ژیاوه .
وه زۆر چاک به‌بیرمه، که من زۆر منداڵیش بووم له هه‌مان کاتتدا
هه‌وڵم ده‌دا دیوانه‌کان بخوێنمه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر تێکه‌ڵ به
زمانی بیانیشبوون، به‌ڵام من له‌دوای چه‌ند جارێک خوێندنه‌وه‌یان له
زۆربه‌ی زۆری تێده‌گه‌یشتم و ئه‌وه‌شی تێنه‌گه‌یشتمایه بۆ زیاتر
ڕوونکردنه‌وه‌ی له که‌سێکی خانه‌واده‌که‌م ده‌پرسی. به‌تایبه‌تی
دیوانی مامۆستا گه‌وره‌کان ( مه‌حوی، پیره‌مێرد، قانع، وه‌فایی،نالی،
شیعره‌کانی مامۆستا هێمن و، هۆنراوه وه‌رگێڕدراوه‌كانی خه‌یام) .
بێجگه له‌م که‌ڵه شاعیرانه‌ش له‌م دواییه‌دا هۆنراوه‌ی زۆر شاعیری
به‌توانی ترم ده‌خوێنده‌وه به‌رده‌وامیش ده‌یخوێنمه‌وه، که تائێستاش
له ژیاندا ماون. به‌ڕاستی نامه‌وێت لێره‌دا ناوی كه‌سیان بهێنم به‌ڵام
خوێنه‌ری زۆربه‌ی پێنووسه به‌تواناكانی سه‌رده‌مم و هیوای
سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم.
زانا گه‌ڵاڵی : بۆ تۆ زمانی هۆنراوه سه‌خت نه‌بوو به‌تایبه‌ت تۆ چه‌ند
ساڵێکه له ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت ؟
خاتوو سارا :
بێگومان سه‌خت بوو!! ئه‌ی دیاره نازانن، كه زمانی هه‌ڵبه‌ست و
هۆنراوه به واتای زمانی باخه‌وان دێت بۆ باخچه! هۆنراوه زمانی
گوڵه، زمانی په‌پووله‌یه، زمانی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی ده‌مه‌و
ئێوارانه، زمانی قه‌قنه‌زێكه، كه چه‌نده په‌رێشانی و دڕكی ڕۆژگار
بیسوتێنێ و خه‌ڵتانی خوێنی بكات نامرێت، زمانی شه‌هیدێكه، كه هه‌رگیز
ناوی نازڕێت، زمانی خه‌ون و ئه‌ندێشه و فانتازیایه، دواتر زمانی
پێنوسێكه، كه سنوره‌كانی واقیع ئه‌بڕێت و له سوچێكی تاریكییه‌وه
به‌ناو بێده‌نگیدا پیاسه ده‌كات !!!! جا ئیتر ده‌بێت چۆن لێتێگه‌یشتنی
ئاسان بێت، کاکی به‌ڕێز ؟؟!!
به‌ڕێز، من، که زمانی هۆنراوه‌م کرده هاوده‌ردم ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌بوو، که هیچ زمانێکی دیکه‌م به‌دینه‌ده‌کرد بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و
هه‌ستانه‌ی که هه‌مه و ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی، که له‌چوارده‌ور و
ژیانی مرۆڤایه‌تیماندا ڕوده‌ده‌ن. من هه‌ستم ده‌کرد شتێک هه‌یه
ده‌مه‌وێت بیڵێم به‌ڵام دڵنیابووم به هه‌ر زاراوه‌یه‌كی دیکه شڕۆڤه‌م
بکردبایه، که‌سێک نه‌بوو وه‌ک خۆم لێم تێبگات. هه‌رچه‌نده من خوێندنم
و کاروباری ڕۆژانه‌شم به زمانی بیانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
کۆڵم نه‌داوه و خۆم به قاپییه‌کانی ماسییه ره‌نگاڵه‌کانی
هۆنراوه‌وه هه‌ڵواسیوه. من وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌موو ڕۆژێک ده‌بمه
په‌روانه‌یه‌کی سه‌ره‌ڕۆ و هۆنراوه نه‌بیت هیچ شتێکی دی ناتوانێت
کۆمبکاته‌وه. بۆیه چه‌نده سه‌خت بێت هێنده‌ی قه‌باره‌ی
سه‌ختییه‌که‌ی خۆی و هینده‌ی پیرۆزی واتاکانی خۆشمده‌وێت.
زانا گه‌ڵاڵی : بوون به شاعیر مه‌رجه کاریگه‌ری شاعیرانی له‌سه‌ربێت
یان ئه‌و ئێش و ئازارانه‌ی، که له ناخی مرۆڤدا په‌نگی خواردۆته‌وه
ده‌یکات به شاعیر ؟
خاتوو سارا :
ته‌نها خوێنه‌ران و هۆنراوه‌دۆستان ده‌توانن ناوی پیرۆزی " شاعیر" له
من بنێن. من ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمه و ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌م وه‌ک
په‌یامێک ده‌یگه‌یه‌نم به خوێنه‌ران، ئیتر خوێنه‌ر تا خوێنه‌ریش
جیاوازه و هه‌ر یه‌که و پێناسه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته
جیاوازانه‌ی ڕۆژانه خۆی له دیده‌ی ئه‌وان هه‌ڵده‌سوێت. دیاره ئه‌وان
ده‌توانن ئه‌و ناوه به من ببه‌خشن نه‌ک خۆم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من پێم وایه هه‌ست و خۆشه‌ویستی هۆنراوه شتێک
نییه له خۆیه‌وه دروست ببێت و بڵێیت فڵان که‌س هۆنراوه ده‌نوسێت با
منیش چاو له‌و بکه‌م، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژگاره‌دا
زۆر نمونه‌مان هه‌یه له‌و جۆره بابه‌ت و كه‌سانه!! به بڕوای من
شاعیر ئه‌و شاعیره‌یه، که له‌سه‌ره‌تای له دایک بوونیه‌وه هه‌ستێکی
جیاوازتری هه‌بێت به‌ده‌ر له چوارده‌وره‌که‌ی. جیهان به شێوازێکی دی
ببینێت، ئه‌مه‌ش له ئاخافتن و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاکه‌دا ڕه‌نگ
ده‌داته‌وه و هه‌ستیاری خۆی دیاری ده‌کات.
زانا گه‌ڵاڵی : هۆنراوه لای به‌ڕێزت چییه و بۆ چ په‌یامێکه ؟
خاتوو سارا :
هۆنراوه پێناسه‌یه‌کی ئه‌وتۆی تایبه‌تی دیاریکراوی نییه، هه‌روه‌ک
چۆن ناتوانرێت پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی و ژیان بکرێت.
به‌ڵام بۆ من شیعر گه‌یاندنی گریان و فرمێسكه‌كانه به زایه‌ڵه‌ی
هه‌سته‌كانی مرۆڤایه‌تی، گه‌شتێكه به‌ره و تێگه‌شتن له خود، له ناخی
خۆمان، ڕێگایه‌كه بۆ ئاخافتنی هه‌نسكه په‌نگخواردووه‌كان له‌گه‌ڵ
زینده‌گیدا! شیعر سه‌رینێكه بۆ هه‌موو گوڵێكی وه‌ریو و دڵێكی باڵشكاو،
پانتاییه‌خوانێكه گۆڕی ده‌ڤه‌ر نییه به‌سه‌ری نه‌كاته‌وه، سه‌كۆیه‌كی
چرپاوییه بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ماندوویه‌تی له ژیان له جه‌سته!
هۆنراوه بۆ من ئامێزێكه هه‌رگیز جێمناهێڵێت، سینه‌یه‌كه هه‌ناسه‌ی من
نه‌بێت هه‌ڵی نامژێت، خۆشه‌ویستێكه هه‌رگیز دڵم ناڕه‌نجێنێت، نائارامم
ناكات، وشكم ناكاته‌وه، هه‌ڵم ناوه‌رێنێت.. ئه‌و له تاریكی‌دا میوانمه،
له بێزاریدا ده‌ست و په‌نجه‌كانی ئه‌هێنێت به سه‌ری پڕ ئێشمدا، له
بێده‌نگیدا نم نم ئه‌بێته تروسكه‌ی باران و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه
به‌سه‌ر ده‌ست و په‌نجه و پێنوسه‌كه‌مدا ئه‌بارێت.
ده‌زانیت بۆ شیعرم خۆشده‌وێت ؟ چونكه سات نا ساتێك ته‌ق ته‌ق له
ده‌رگای تاریكیم ئه‌دات و پێم ده‌ڵێت ( كچۆڵه ئاماده‌یت بچین بۆ
پیاسه‌یه‌كی دوو قۆڵی، به‌م به‌فر و كڕێوه‌یه خۆ ئه‌گه‌ر چاكه‌ته‌كه‌شت
نه‌هێنیت سه‌رمات نابێ، چونكه منت له‌گه‌ڵم!! )
ئای خودایه له جوانی و شێتی شیعر، ئه‌و ئه‌مگریه‌نێ به‌ڵام هه‌تا
فرمێسكه‌كانم نه‌سڕێت جێمناهێڵێت. شیعر باڵم پێئه‌به‌خشێت بۆ فڕین به
پانتایی ئاسمانی عه‌شقێكی پاكدا، بۆیه خۆشمده‌وێت!!
هۆنراوه ده‌کرێت بۆ ناردن و ڕوونکردنه‌وه‌ی زۆر په‌یام به‌کار بهێنرێت
بۆ نمونه ( په‌یامی به‌یانییه‌كی پڕ ئه‌وین) که یه‌کێکه له
هۆنراوه‌کانی من. دواتر ئێمه‌ی مرۆژ له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌زمانی ئاسایش
له‌یه‌كتر تێناگه‌ین، بۆیه بڕوام وایه هۆنراوه فاكته‌ری پردبه‌ستی
نێوان دنیای واقیع و خه‌ونه. ڕۆژێكیش ده‌بێت زۆربه‌مان د‌رك به‌و
ڕاستییه بكه‌ین.
زانا گه‌ڵاڵی : ده‌بێت زمانی شیعر چۆن بێت ؟
خاتوو سارا :
بێگومان شێوازی ده‌ربڕینی هۆنراوه ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌و تاكه‌ی
هۆنراوه‌که ده‌هۆنێته‌وه. من له‌لای خۆمه‌وه به شیوازی( نوێ، سپی،
ئازاد ) ده‌نووسم وه زمانێکی ساده و ساکار به‌کارده‌هێنم. زمانی
هۆنراوه به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت هه‌ڵگری چه‌ند فاکته‌رێکی جیاواز
بێت.
من پێموایه زمانی هۆنراوه ده‌بێت وه‌ک تابلۆیه‌ک بێت له‌به‌ر دیده‌ی
خوێنه‌ردا، که خۆی بیری لێبکاته‌وه و له‌لای خۆیه‌وه پێناسه‌ی بۆ
دابنێت. من پێم جوانه ئه‌و هۆنراوانه‌ی که من ده‌یاننووسم خوێنه‌ر
که خوێندیه‌وه خۆی تێدا ببینێته‌وه خۆی بکاته یه‌کێک له‌و
پاڵه‌وانانه‌ی من هه‌ڵیده‌بژێرم له هۆنراوه‌که‌دا.
جار و بار وا خۆشه خوێنه‌ریش به‌شداری بکات له ته‌واو کردنی کۆتایی
هۆنراوه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر پێی وابوو ئه‌مه کۆتایی نییه،
ئه‌وکات خۆی ده‌توانێت به‌ش به حاڵی خۆی بیری لێبکاته‌وه و له‌لای
خۆیه‌وه کۆتاییه‌کی بۆ هه‌ڵبژێرێت.
وه‌ک وتمان شاعیر، که هۆنراوه‌یه‌کی نووسی مه‌رج نییه خوێنه‌ره‌که‌شی
وه‌ک خۆی لێی تێبگات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و خوێنه‌ره
ده‌روازه‌یه‌ک لای خۆیه‌وه دروست بکات بۆ پێناسه‌کردنی شته‌کانی
چوارده‌وری خۆی له‌گه‌ڵ مانای هۆنراوه‌که‌دا!
زانا
گه‌ڵاڵی : سارا عومه‌ر هۆنراوه بۆ کێ یان بۆ چ شتێك ده‌نووسێت ؟
خاتوو سارا :
بۆ هه‌موو خۆزگه‌یه‌کی جوان، بۆ بێده‌نگی
دواتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه هه‌ستی تێگه‌شتنیان هه‌یه ....بۆ
هۆنراوه
زانا
گه‌ڵاڵی : هیچ جار هه‌بووه هۆنراوه‌یه‌کی خۆت بتگریه‌نێت ؟
خاتوو سارا :
زۆربه‌ی جار به‌ده‌م نووسینی هۆنراوه‌وه، چۆن هه‌وری ئاسمانی پایزی
ئه‌ویندارێکی دابڕاو دلۆپه بارانی لێده‌بارێت، به‌و جۆره‌ش تنۆکه
فرمێسکی چاوانم تێکه‌ڵی وشه‌کانی هۆنراوه‌کانم بوون.
زانا گه‌ڵاڵی : چ کاتێک هۆنراوه ده‌نووسیت ؟
خاتوو سارا :
ئه‌و ساتانه‌ی هه‌ست به نقوومبوونی خۆم ده‌که‌م له‌ناو ده‌ریایه‌ک
خوێندا، که مه‌له‌کردن و .هاتنه‌ده‌ره‌وه تێیدا گرانه
زانا
گه‌ڵاڵی : کام هۆنراوه‌یه‌ی خۆتت زیاتر لا خۆشه‌ویسته ؟
خاتوو سارا :
ده‌مه‌وێت بڵێم له ده‌ریای هه‌موو هۆنراوه‌کانمدا ماسیم و له‌گه‌ڵ
هه‌موو شه‌پۆلێکی ئه‌و ده‌ریا .قووڵه‌دا له‌گه‌ڵ تاک به تاکی
هۆنراوه‌کانمدا شه‌پۆل لێده‌ده‌م
زانا
گه‌ڵاڵی : هۆنراوه‌یه‌کت به ناوی سۆزێک بۆ دایک کرا به گۆرانی
ئه‌گه‌ر باسێکی ئه‌مه‌مان بۆ بکه‌یت ؟
خاتوو سارا :
دایک زۆر شیرینه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی خۆی هه‌یه له ژیانی هه‌ر
مرۆڤێکدا. هۆنراوه‌ی سۆزێک بۆ دایک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ڕێبوار
مه‌عروف کراوه به گۆرانی، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا ناوبراو پێی خۆش‌بوو
له‌نێو به‌رهه‌مه‌کانیدا وه‌ک خۆشه‌ویستیه‌کی دڵسۆزانه بۆ دایکی شتێکی
له‌و بابه‌ته‌ی پێشکه‌ش بکات و .خۆشبه‌ختانه منیش توانیم " سۆزێک بۆ
دایک" بکه‌مه دیاری بۆ دایکی ئه‌و برایه و هه‌موو دایکانی تریش.
زانا گه‌ڵاڵی : هۆنراوه‌یه‌کت به ناوی گه‌ڕان به دوای مه‌رگدا به
ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی خۆت بڵاو کرده‌وه، ئه‌گه‌ر بکرێت باسێکی
ئه‌مه‌مان بۆ بکه‌یت و ئایا له به‌رنامه‌تدا هه‌یه، که کۆی
به‌رهه‌مه‌کانت به ده‌نگی خۆت بکه‌یته سێ دێ یه‌ک و بیکه‌یته دیاری
بۆ عاشقانی نووسینه‌کانت ؟
خاتوو سارا :
هۆنراوه‌ی "گه‌ڕان به‌دوای مه‌رگدا" بۆ یه‌که‌م جار به‌ر له
بڵاوکردنه‌وه‌ی له دیمانه‌یه‌کدا د‌ه‌گه‌ڵ ڕادیۆ کوردستان، که له
وڵاتی سوێده‌وه په‌خشده‌کرێت خوێندمه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌که‌مدا بڕیارمان له‌سه‌ردا که له ستۆدیۆ به‌ده‌نگی خۆم
تۆماری بکه‌م. وه به‌ڵێ، به‌پێی کات و مه‌جاله‌کانی خۆم له داهاتوودا
له به‌رنامه‌مدا هه‌یه، که هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانم به ده‌نگی
خۆم تۆمار بکه‌م و بیکه‌مه دیاری گوێ‌گران و .خوێنه‌رانی هۆنراوه‌کانم.
زانا
گه‌ڵاڵی : به نیاز نیت زیاتر هۆنراوه‌ی گۆرانی بنوسیت ؟
خاتوو سارا :
به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت بیرم لێکردۆته‌وه و به‌نیازم له ئاینده‌دا
تێکست بۆ گۆرانی بنووسم. به‌ڵام پێم خۆشه لێره‌دا شتێک ڕاست
بکه‌مه‌وه، که تێکست و هۆنراوه دوو شتی جیاوازن. تێکست بۆ گۆرانی
ده‌بێت .نه‌ک هۆنراوه. به‌ڵام هه‌ندێک هۆنراوه‌ش هه‌ن که ده‌ست
ده‌ده‌ن بۆ گۆرانی.
زانا گه‌ڵاڵی : وه‌ک ده‌زانین شاعیر زیاتر له خه‌ڵکانی ئاسایی هه‌ست
به وورده شته‌کان وه یاخود دیارده‌کان ده‌که‌ن، به‌ڕێزت ده‌بێت ئه‌م
هه‌سته‌ت هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڕێزت پێش هه‌موو که‌سێک
هه‌ستیان پێده‌که‌یت چین ؟
خاتوو سارا :
خۆی له خۆیدا زۆر ئاشکرایه، که هه‌رده‌م هه‌ندێك مرۆڤ هه‌ن، كه
هه‌ستی تێگه‌یشتن و پێشبینیان به‌هێزتره له كه‌سانی تر، ئه‌مه چ
خونده‌وار بن یان نه‌خوێنده‌وار. سه‌رسامی منیش له‌وه‌دایه که‌من زۆر
جار تاقیمکردۆته‌وه، که هه‌ندێک شت هه‌بووه له ژیانمدا به‌ر له
ڕوودانیان پێشبینم لێکردوون و ده‌قاوده‌ق وه‌ک خۆشی هاتوونه‌ته دی.
ئه‌توانم بڵێم زیاتر من زۆربه‌ی کات دڵم خورپه‌ی هه‌ندێک شتم ده‌داتێ
که خۆشم هه‌ستی پێناکه‌م که‌چی له ئه‌نجامدا چۆن دڵم
ئاگاداریکردومه‌ته‌وه ئاوهاش شته‌کان ده‌بنه ڕاستی و وه‌ک
شانۆگه‌ریه‌کی گه‌ڕۆک دێنه پێش چاوم، له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی شت، که
ڕووده‌ده‌ن من پێیان سه‌رسام نابم، چونکه به‌ر له‌ڕوودانیان من چه‌ند
کلیپێکم لێبینیوه و هه‌ستم پێکردووه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ
ئه‌و هه‌سته‌ی .که هه‌مه‌و هه‌رده‌م میوانمه وه‌ک چۆله‌که‌یه‌کی
زه‌رده‌ی به‌یانیان جریوه جریوێتی به گوێچکه‌ی یاده‌کانما.
زانا گه‌ڵاڵی : وه‌ک شاعیرێک سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و جوانی له
چییه‌وه ده‌بینیت ؟
خاتوو سارا :
به‌ر له هه‌مووشتێک سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و جوانی له ڕاستگۆیی و
دڵسۆزییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له چاوه‌ڕوانی هاتنی به‌یانییه‌کی
نوێوه، له سه‌ردانی که‌نار ڕووبارێکه‌وه، که ته‌نها خۆت و
ئه‌ندێشه‌ت له‌گه‌ڵدا بێت و تێر له وێنه‌ی ڕاستگۆیی خۆت بڕوانیت
له‌نێو ئاوێنه‌ی ئاوی پاکی ئه‌و ده‌ریایه‌دا مۆسیقات بۆ بژه‌نێت!
خۆشه‌ویستی و جوانی به‌ر له هه‌موو شتێک به بڕوابوون به خۆ و
دڵنیابوون به‌را‌نبه‌ر که‌سانی .چوارده‌ور
سه‌رچاوه ده‌گرێت
چه‌ند جوانه دوای ڕۆژێکی دوورودرێژ، دوای شه‌که‌تییه‌کی زۆر سه‌ر
بکه‌یت به ماڵی هۆنراوه‌دا و له‌وێ داستانێک له‌سه‌ر ڕاسگۆیی بنوسیت،
جا دڵنیام ئه‌وکاته هۆنراوه خۆی له‌نێو دێڕه‌کاندا باوه‌شی
خۆشه‌ویستی .
و جوانی سروشتت بۆ ده‌کاته‌وه.
زانا گه‌ڵاڵی: سارا عومه‌ر به گشتی چ وشه‌یه‌ك هه‌راسانی ده‌كات و
هه‌ستی ئازار و بێتاقه‌تی لا دروست ده‌كات ؟
خاتوو سارا :
به‌ڕاستی وشه زۆرن، كه من هه‌راسان بكه‌ن نه‌ك ته‌نها وشه به‌ڵكو
هه‌ندێك كردار و ڕه‌فتاریش. به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم
به گشتی وشه‌ی ماڵئاوایی
نامۆترین وشه‌یه بۆ برینداركردنی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شه‌رمن .....له‌ڕووی
ژیاندا
زانا
گه‌ڵاڵی : دوا وته‌ی به‌ڕێزت چییه له‌م دیمانه‌یه‌دا ؟
خاتوو سارا :
له‌کۆتایدا سوپاسی ماندووبونی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م و خه‌رمانی یه‌که
به یه‌که‌ی خوێنه‌ران .به‌ره‌که‌ت.
بۆ دیمانه‌كه‌ی سارا خانم به‌ڕێز که‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی شاعیرمان دوواند و
له ئه‌نجامدا فه‌رمووی؛
ئه‌وه‌ى له‌شیعرى سارا عومه‌ردا سه‌رنجڕاکێشه زمانى شیعریى و جورئه‌تى
کچانه‌و هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه ،ئه‌م سێ لایه‌نه وایانکردووه
بۆخۆم له‌خوێنه‌ره به‌رده‌وامه‌کانى به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌م
به‌هره‌مه‌نده گه‌نجه‌بم. راسته سارا ده‌نگێکه له‌نێو ئه‌و ده‌نگه
نوێ و مێینانه‌ی کورددا، که له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین به‌ڵام دڵنیام
خوێنه‌رى قه‌سیده‌کانى هه‌رزوو هه‌ستبه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌م ده‌نگه
شیعرییه ده‌یه‌وێت جیاوازبێت،
له‌وانه‌یشه له‌ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌کى باشتر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى
شیعرى سارامان لا به‌رجه‌سته ببێت چونکه هێشتا زووه بۆ بڕیاردان
له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه‌ى له‌چاوه‌ڕوانیى هه‌نگاوه‌کانى کچه شاعیرێکى
کورددایه، که مه‌رجى ئه‌وه له‌به‌رده‌م خوێنه‌ره‌کانیدا داده‌نێت
که دڵنیاى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌ویش سه‌رپشکیان بکات! سارا زیره‌که
له‌و ناوه‌دا که بۆ شیعرێکى داناوه و ده‌ڵێت (دڵنیام
که.. تا منیش سه‌رپشکتبکه‌م ). هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌یش
به‌ومانایه نایه‌ن، که ئه‌م ده‌نگه شیعرییه بىَ که‌م
و
کورتییه،
دڵنیام سارا بۆخۆیشى ئه‌وه ده‌زانێت، كه رێگه‌یه‌کى سه‌ختى له‌پێشه
و
رێگاکه‌شى به‌گوڵ
و
گوڵزار نه‌ڕازاوه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وه‌ى رووگه‌ى داهێنان و
سه‌ربه‌خۆیى له‌شێوازو خه‌سڵه‌ته‌کانى داهێنانه‌که‌یدا هه‌ڵبژێرێت
نابێت له‌دڕک و دڕنده‌و تاریکییه‌کانى به‌رده‌مى بسڵه‌مێته‌وه.
سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ ئه‌و سارایه‌ى که‌ڕووبه‌ڕوو نه‌مبینیووه‌و
نایناسم، که‌چى له‌رێى شیعره‌کانییه‌وه یه‌كێكه له‌هاوڕێ نزیک و
خۆشه‌ویسته‌کانم.
دواتر به‌ڕێز خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی شاعیر‌و نوسه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م
کچانه‌ی ئه‌مڕۆ له سایت و ڕۆژنامه‌کان به‌رهه‌میان ده‌بینرێت
فه‌رمووی؛
جێگه‌ی دڵخۆشییه بۆ من که به‌رهه‌می قه‌ڵه‌می کچانی کورد ده‌بینم و
به تایبه‌تیش، که ده‌بینم زۆر ئازایانه و به بوێرییه‌وه
قسه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌روونی خۆیان ده‌رده‌بڕن و گوزاره له
ده‌روونی کچانی تری هاوته‌مه‌نی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌و کچانه‌ی که
به‌هره‌ی نووسینیان هه‌یه و هاوکات توانای یاخیبوونیان تێدایه و
ده‌توانن به‌ربه‌ستی کولتووری و ده‌روونی بشکێنن، جێگه‌ی ئومێدێکی زۆرن
بۆ ئێمه، بۆیه پێویسته ده‌زگا .کولتوورییه‌کانی ئێمه ده‌رفه‌تیان
بۆ دروست بکات بۆ زیاتر گه‌شه‌کردن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خاتوو سارا خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی فه‌رمووی؛
سارا خان سه‌رنجی منیشی ڕاکێشاوه و له ناخی دڵمه‌وه ئافه‌رینی
لێده‌که‌م بۆ شیعره‌کانی به تایبه‌ت، چونکه هه‌ستێکی پاراو، زمانێکی
پاراو و فه‌نتازیایه‌کی فراوانی هه‌یه. سارا کچێکی کو |