|
|
|
|
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی مامۆستای مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی و خاوه‌ن ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌یه له‌دانانی ئاوازی گۆرانی و داهێنان له موزیكی ره‌سه‌نی كوردی دا، له‌چاوپێكه وتنێكدا سه‌باره‌ت به ڕه وشی ئه‌مرِۆی گۆرانی كوردی و به‌تایبه‌ت گۆرانی هه‌ورامی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی گۆرانی ڕه‌سه‌نی كورد، وه‌ڵامی پرسیارله‌كانی دایه‌وه: ڕێژین: چۆن گۆرانی هه‌ورامی ده‌ناسێنیت؟ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: زۆر سه‌خته له‌چه‌ند دیێڕكدا ئه‌وه باس بكه‌م، به‌ڵام كاتێك باس له گۆرانی و مۆسیقای هه‌ورامی ده‌كه‌ین وه هونه‌رێكی تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌كوردستاندا، ده‌بیێت هه‌موو لایه‌ن و ڕوه‌كانی ژیانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه گرنگه‌له بواره‌كانی (كۆمه‌لایه‌تی،ئابوری، رۆشنبیریی، سیاسی دیینی) له‌به‌رچاوماندا بیێت و پانۆرامایه‌ك له‌سروشتی ژیانیان بخه‌ینه به‌رچاومان، تابتوانین له‌سه‌ری بدویێین و مافی خۆی بده‌ینیَ، دیاره هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌و گۆرانی هه‌ورامی پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له هونه‌ری گۆرانی كوردیی داگیركردووه، ئه‌م گۆرانیانه‌ش (سروشتی هه‌ورامان له‌شاخ و كێ‌و ..) و بوارێكی وایان درووستكردوه كه هه‌ستێكی زۆر ناسك ئاشكراده كه‌ن به‌گوێی بیسه‌رانیدا، سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی ئه‌و تیێكسته كانیش، دانراوی شاعیره‌كان بن یاخود فۆلكلۆر بن هه‌رله(جوانی سروشتی هه‌ورامان، دڵداریی و خۆشه‌ویستی، گله‌یی و سه‌رزه‌نشتكردن، دابڕان و لێكجیابوونه‌وه، بیێزاری له دوری و غه‌ریبی و بێمه‌یلی، پارانه‌وه‌و ستایشكردن، گاڵته‌و سوكایه‌تیكردن به خه‌ڵكانی به‌دو ناحه‌زو پیاو خراپ، ترس له‌پیریی و نه‌خۆشی و په‌ككه‌وتن،ت رس له‌مردن،...!) ده‌بینرێنه‌وه. ڕێژین: ڕه‌وشی ئه‌مرِۆی گۆرانی و موزیكی هه‌ورامی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی:سه‌رده‌مانێك بوو گۆرانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی كه‌م ئاموشۆكردنی له‌ناوچه‌كانی تره‌وه وه‌ك پێویست نه‌بووه یان هه‌ر ئاشنانه‌بوون له‌گه‌ڵیان، ئه‌وانش كه‌گوێیان لێگرتووه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه گۆرانیه‌كان بڵیَنه‌وه‌و چێژی لێوه‌رگرن، ته‌نانه‌ت له‌به‌رخۆشیانه‌وه نه‌یانتوانیوه بیڵێنه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت سۆزێكی ڕاسته‌قینه‌یان لابه‌جێهێشتوون و له‌ناخیاندا ره‌گێكیی ڕاسته‌قینه‌ی داكوتاوه، له‌هه‌موو ڕوویه‌كی هونه‌ریه‌وه نه‌توانراوه ئایا لاسایی بكرێته‌وه یان بوترێنه‌وه، چونكه شیَوه‌ی دیالێكته‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی میلۆدی خۆی هه‌یه‌كه زیاتر كه‌سانی ناوچه‌كه ده‌توانن بیڵێنه‌وه هه‌روه‌ها له‌رووی هونه‌ریشه‌وه جۆره ده‌ربرینێكی تێدایه كه مه‌گه‌ر هه‌رئه‌وانه‌ی له‌وێ ژیاون بتوان هه‌قی خۆی بده‌نێ. ڕێژین: زۆر له مۆسیقاره‌كان پێیان وایه كه‌گۆرانی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ مۆسیقادا ناگونجیَت و ناتوانرێت به‌نۆته بنووسریێته‌وه؟ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه زۆربه‌ئاسانی ده‌كرێت ئه‌و گۆرانیانه بكرێنه نۆته‌و نمونه‌ش زۆره، له‌وانه‌ش گۆرانی (یاران یاران) و ئه‌مه‌ش نموونه‌كه‌یه‌تی:
ڕێژین: ئایا هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌كارنه‌هێنانی مۆسیقا له گۆرانی هه‌ورامیدا بۆ جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شێوازه ده‌گه‌رِێته‌وه؟ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه‌ده‌ڵێت وتنی گۆرانی هه‌ورامی به‌بێ موزیك تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌و شێوازه گۆرانیه‌یه، بۆیه ناشێ بڵین كه گۆرانی هه |