|
نوره كه
ئافره‌تێكی خه‌ڵكی سعودییه‌و له ماوه‌ی ژیانیدا 15 جار
شویكردووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی گونجاوی ده‌سبكه‌وێت، به نیازه بۆ
جاری شانزه‌هه‌میش شوو بكات نوره كورته‌ی ژیانی خۆی‌و سه‌رجه‌م
شوكردنه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: من له خێزانێكدا له
دایكبووم كه له پێنج منداڵ پێكهاتبووین، سێ خوشك‌و دوو برا،
باوكمان، ژنی دووه‌می هێنا، دایكمانی ته‌ڵاق دا، پاشان كێشه كه‌وته
نێو خێزانه‌كه‌مانه‌وه،
منیش بڕیاریمدا به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت پیاوێك بۆ خۆم بدۆزمه‌وه‌و
شوی پێبكه‌م، پاشان پیاوێكم دۆزییه‌وه ته‌مه‌نی 60 ساڵ بوو، دوو
ساڵ له‌گه‌ڵیدا ژیام، پاشئه‌وه‌ی به نه‌خۆشیی كۆچی دوایی كرد،
شوكردنی دووه‌مم به هاوڕێیه‌كی هاوسه‌ری یه‌كه‌مم بوو، ئه‌ویشیان
به نه‌خۆشی دڵ مرد، شووی سێیه‌مم به پیاوێكی تربوو به ماوه‌یه‌كی
كه‌م به رووداوی هاتوچۆ مرد، هاوسه‌ری ژماره چوارم كه ته‌مه‌نی
80 ساڵ ده‌بوو سێ ساڵی خایاند‌و كوڕێكم لێی بوو، به نه‌خۆشی دڵ
مرد نوره له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ژیانیدا ده‌ڵێت: چیرۆكی
ژیانم فلیمێكی دورودرێژی لێ ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م
هه‌موو شوكردنه نوره ده‌ڵێت: نازانم هۆكاری چیه.. به‌ڵام هه‌ركاتێك
پیاوێكیانم ده‌مرد، راسته‌وخۆ به شوێن پیاوی تردا ده‌گه‌ڕام..زۆرترین
رێژه‌ی ماره‌یی كه له هاوسه‌ره‌كانی پێشووم وه‌رمگرتبێت، له
پیاوێكی كوێتی ته‌مه‌ن 85 ساڵ بوو، كه مێردی ده‌یه‌مم بوو، بڕی
150 هه‌زار ریاڵی پێدام، كه‌مترین ماره‌یی یش 30 هه‌زار ریاڵ بوو،
كه له هاوسه‌ری ژماره‌پانزه‌هه‌مم وه‌رگرت سه‌باره‌ت به سه‌یرترین
شوكردن، نوره ده‌ڵێت: رۆژێك له بازاڕ پیاوێك به‌لامدا تێپه‌ڕی‌و
بۆنی زۆر خۆش‌بوو، راسته‌ه‌وخۆ داواملێكرد شوی پێبكه‌م ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ
رازیبوو.
نوره له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت، له ئێستادا بیر له دۆزینه‌وه‌ی
پیاوێكی تر ده‌كه‌مه‌وه كه هێشتا نازانم ئه‌و هاوسه‌ره‌م كێ ده‌بێت.
ALL rights
reserved WWW.KURDART.NET-
© 2008
|