|
له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرێك له‌باوكان هه‌ن كه
به‌ده‌ست گیروگرفتی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن كه
نایانه‌وێت تێگه‌یشتنیان هه‌بێت له‌نێوان گرنگی ڕۆڵی
باوك له‌لایه‌ك‌و ڕۆڵی هاوڕێیه‌تیكردنی منداڵه‌كانیان وه‌ك
هاوڕێیه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزان.
چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یوه‌ندیه‌كی
توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ جگه‌رگۆشه‌كه‌ت دروست بكه‌یت كه بریتین
له:
1- له‌هه‌موو كاته‌كاندا ڕۆڵی باوكێكی باش ببینه كه‌پشت
ئه‌ستوور بیت به‌ڕاستگۆیی‌و دانایی‌و گرنگیدان‌و فێركردن‌و
خۆشه‌ویستی كه ئه‌مانه بنه‌مان بۆ دروستكردنی پردێكی
سه‌ره‌تایی له‌نێوان خۆت‌و منداڵه‌كه‌تدا.
2- گوێگربه بۆ منداڵه‌كه‌ت وه‌ك هاوڕێیه‌ك‌و بۆ
یارمه‌تیدانی هه‌سته به‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌لاَتی
باوكایه‌تی‌و دوورخستنه‌وه‌ی له‌هاوڕێی خراپ‌و
شیكردنه‌وه‌ی هۆی بڕیاردانی له‌سه‌ر ئه‌و دوور
خستنه‌وه‌یه.
3- هه‌وڵبده پردێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی منداڵه‌كه‌تدا
دروست بكه‌یت‌و كرده‌وه‌و گفتوگۆكردنت له‌گه‌ڵیان
شێوازێكی هاوڕێیانه‌ی پێوه دیار بێت، چونكه ئه‌و
هاوڕێیانه پێده‌چێت له‌دواییدا وه‌ك پێشه‌نگێك ته‌ماشات
بكه‌ن.
4- بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانت له‌دوا ڕۆژدا وه‌ك هاوڕێیه‌ك
قبوڵت بكه‌ن، زۆر گرنگه له‌ڕۆژانی پشوودا كاتیان
له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر به‌ریت.
5- زۆر گرنگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه متمانه‌یه‌كی
توندوتۆڵ هه‌بێت له‌نێوانتاندا، چونكه كار ده‌كاته سه‌ر
ڕه‌فتار‌و جۆری بیركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له‌دوا ڕۆژدا
كه بێگومان پشت ئه‌ستوور ده‌بێت به‌و بڕیارانه‌ی
ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی ده‌ری بكات.
|