ده سپێک Contact Chatting Film Kurd Media Video Clips Computer Download Music MP3 مناڵان

         

ڕاسته و خۆ -TV


فۆنتی کوردی، Unikurd

 

   

مه کۆکانی هه مه ڕه نگ


نوکته و قسه ی خۆش

تکایه له نوکته و قسه خۆشه کانتان بێبه شمان مه که ن، وه بۆمان بنێرن بۆ ئه م ئیمایڵه info@kurdart.net



(فه رمانی ڕابردوو ) نێردراوی: کورد ئاڕت نێت

مامۆستایه‌كی ڕێزمانی كوردی وانه بۆ ته‌له‌به‌كانی شی ئه کاته وه ئه‌كات ئه‌ڵێ: بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر بڵێم زووناشیرن بوم فه‌رمانی ڕابردوه.‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم ئێستا زۆر جوانم فرمانی چیه‌ ؟؟؟
ته‌له‌به‌كان ئه‌ڵێن: " درۆیه‌كی زله"

 

(ژنێکی زیره ک له حسابات) نێردراوی: کورد ئاڕت نێت

كابرایه‌ك ژن ئه‌هێنێ به‌ 3 مانگ ژن وه‌ختی منداڵ بونی دێ!  پیاوه که ی به سه رسوڕمانه وه له ژنه که ی ئه پرسێت و ئه‌ڵێ :"ژنه‌كه‌ تۆ 3 مانگه‌ لای منی كوێڕا واده ی مناڵ بونته"!؟؟
ژنه‌كه‌ ئه‌ ڵێ : ده‌توخوا بڕۆ به‌ولاوه‌. بۆ ئه وه نه گێلیت، تۆ سێمانگه‌ منت هێناوه‌ منیش 3 مانگه‌ شوم به‌تۆ كردوه ئه وه 6./ 3 مانگیشه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ین ئه‌وه ‌ 9مانگ.  / وه 9 ڕۆژیش خه‌ریكی گواستنه‌وه‌و ماره یی بوین.... ئه‌وه‌ نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه که یه.
مێرده که یشی ئه‌ڵێ وه‌ڵا ئافره‌ت من ئه‌و زه‌ڕب و زائیدانه‌م نه‌ئه‌زانی، به خوا تۆز زیره کیت له
م جۆره حسابانه یا.

 

(سه دام  حسێن و سه رباز) نێردراوی: کورد ئاڕت نێت

 ڕ‌ۆژ ێک سه دام حسێن هه ندێک سه رباز ئه پشكنیت كه هه موو یان چه كیا ن پێ یه و به ڕیز ڕاوه ستا ون.

سه دام پر سیا ر له یه كه م سه رباز ئه كا ت : نا وت چییه ؟

ئه ڵێت : گه وره م  نا وم : جه با ر ه.
سه دام  : ئه ی ئه و ه ی ده ستت چییه ؟

‌ئه ڵێت : چه كه كه مه. 

سه دام تو ڕه ئه بیت و ئه ڵێت : كوره  ئه وه  شه ر ه فته ،  كه را مه تته ،  ژ نه كه ته.

سه ر با ز: به ڵێ گه ور ه م: شه ره فمه ، ئه مه ی به ده ستمه وه یه  ژ نه كه مه.

سه دام له سه ربا زی ته نیشت ئه و  ئه  پرسێت : ئه وه چییه به ده ستته وه یه كوره ؟

سه ربا زه ش یه كسه ر ئه ڵێت : گه وره م  ژ نه كه ی  جه با ره.

 

(زێنێ ئه وه تۆیش) نێردراوی: کورد ئاڕت نێت

ئه لێن کاتێک هونه ر مه ند به ختیار ساڵح به ند کرابوو،پاش ماوه یه ک کابرایه ک زیندان ئه کرێت و ئه ی به نه هه مان ئه و شوێنه ی که به ختیار ساڵحی تێدا به نده..... که هه ر له گه ڵ فڕێی ئه ده نه ژووره وه و هه ر له گه ڵ چاوی به به ختیار ئه که وێت و زۆر به خۆشحاڵیه وه به به ختیار ئه ڵێت: "زێنێ ئه وه تۆیش لێره یت"

 

(به لوعه) نێردراوی: ئاری

کابرایه‌ک له‌ سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ و‌ ژنه‌که‌ی به‌ په‌له‌ ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه‌. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
" پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه‌."
ژنه‌که‌ش ده پرسێته وه ئه ی به لوعه که ی؟

دکتۆر: سه لامه ته.
ژنه که ی: "ئۆخه ی خوایه سه د شوکوور،که ساغه. دکتۆر گیان، حه‌وزه‌که موشکیله‌ نییه‌."

 

(ژنی ڕه زیل) نێردراوی: که مال

ژنێک پێنج دینار ئه‌دات به‌ مناڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت‌ نان بکڕێت. مناڵه که کاتێک ئه ڕوات بۆ نانه واخانه له‌ ڕێگایدا،‌‌ باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه‌ به‌ ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و هاوار ئه‌کات:
"دایه،‌ دایه‌ باوکم ئۆتۆمبیل‌ لێی دا."
دایکشی ئه‌ڵێت:
" ئۆی، ناوی جه‌رگت به ‌ئاو بێت باشه خۆ ڕۆحت بردم، وا‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت وون کردووه هه تیو‌."

 

(ته له فوون) نێردراوی: خامۆش

کابرایه ک له ته والێت ئه بێت، له و کاته دا زه نگی مۆبایله که ی لێ ئه دات. که ئه بینێت کوڕه که یه تی جواب ئه داته وه.

ئه ڵێت هاکوڕم چیت ئه وێت؟

 کوڕه که ی ئه ڵێت بابه ئه وه دایکم ووتی بۆ ئه م نیوه ڕۆیه خواردنم درووست نه کردووه، بۆیه ووتی به باوکت  بڵێ ئێستا له هه ر کوێیه با له وێ نانێکی باش بخوات و بێدڵی له خۆی نه کات!!

 

(مه لاو دکتۆر) نێردراوی: یوسف .. ئوسترالیا

دکتۆرێک، له‌ شارۆچکه‌یه‌ک، ئه‌بیستێته‌وه‌ که‌ مه‌لای یه‌کێک له‌ دێیه‌کانی ئه مه نتیقه یه له‌ خوتبه‌ی دوای نوێژی جومعاندا زۆر هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر دوکتۆر و ئامۆژگاری خه‌ڵکی ئه‌کات که‌ نه‌چن بۆ لای ئه‌و دوکتۆره‌ کافرانه‌ کاتێک که نه‌خۆش ئه‌که‌ون،  به‌ڵکو  مه به ستی مه لا ئه وه یه که بچن بۆ لای خۆی تا دوعا و نوشته‌یان بۆ بنووسێت و چاک ببنه‌وه‌.

 رۆژێکیان مه‌لا ئه‌بوورێته‌وه‌ و به‌ په‌له‌ ئه‌یگه‌ێننه‌ لای دوکتۆر. دوکتۆریش پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌کات پێی ئه‌ڵێت:
"مامۆستا زه‌خته‌که‌ت زۆر به‌رزه‌. هه‌ندێک ده‌رمانم بۆ نووسیویت ئه‌بێت به‌ ڕێک وپێکی بیان خۆیت، له‌وه‌ش گرنگتر پارێزکردنه‌. له‌ شه‌ممه‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌ چه‌وری و سوێری مه‌خۆ."
مامۆستاش ئه پرسێ و ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی جومعان؟"
دوکتۆریش بیری ئه‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ ئه‌و مه‌لایه‌یه‌ که‌ هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر دوکتۆر بۆیه‌ پێی ئه‌ڵێ:
"جومعانیش ئه‌وه‌نده‌ گوو مه‌خۆ."

(فوول شه به که) نێردراوی: هه ڵه بجه یی

ژن و مێردێک ئه‌چن بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان به‌ نیازی کاری خێرێک ئه بن. له‌وێ، ژنه‌که‌ زۆر له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌دا خه‌ریك ئه‌بێت به‌ڵام بێهووده‌ ئه‌بێت و پیاوه‌که‌ زه‌وقی هه‌ڵناسێت. پیاوه‌که‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت و هه‌ڵ ئه‌سێت له‌ داخا ئه‌چێته‌ هۆڵه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت که‌چی له‌وێ زه‌وقی هه‌ڵ ئه‌سێت، بۆیه‌ هاوار له‌ ژنه‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ژنه‌که‌ خێرا ڕاکه‌ وه‌ره‌ بۆ ئێره‌، لێره‌ فوول شه‌به‌که‌م هه‌یه‌."