|
|
|
زانستی
|
چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی هه‌وكردنی مێشك له گه‌ڵای توتن دۆزرایه‌وه
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی
په‌یمانگه‌ی بایۆ دیزانی ئاسیو له‌گه‌ڵ كامپی پۆلی ته‌كینك بۆ چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشییه‌كانی ڤایرۆس، دوای وه‌رگرتنی بڕی یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار توانیان
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بكه‌ن كه به‌هۆی مێشووله‌وه بڵاوده‌بێته‌وه. كیانگ چین یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر له كامپی پۆلی ته‌كینك له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "له ساڵی 2007 دا ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 3500 كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و 109 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی توتنێكی تایبه‌ته‌وه ده‌توانین ئه‌و جۆره ڤایرۆسه له‌ناو به‌رین، كه پێشتر چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ نه‌بووه بۆ له‌ناوبردنی". چارلس ئارنتزین به‌رپرسی گروپی لێكۆڵینه‌وه‌كه وتی: "هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی WN پیسبوونی ژینگه‌یه و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین توشبووی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی توتنێكی نوێ و به‌هاوكاری زانكۆكانی جیهان، توانیمان ڤایرۆسه‌كه له گه‌شه‌ی سه‌ره‌تایدا له‌ناوبه‌رین و نه‌هێڵین به‌خانه‌كانی مێشكی توشبووه‌كه‌دا ته‌شه‌نه بكات". جێی ئاماژه‌یه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه ناوی ڤایرۆسی نیلی رۆژئاواییه" WNV"و به‌هۆی مێشووله‌وه بڵاوده‌بێته‌وه و راسته‌وخۆ ده‌چێته ناو خانه‌كانی مێشك و ده‌بێته هۆی شێتیی و تێكدانی مێشك. |
|||
|
|
|