|
|
|
|
ئه‌گه‌رچی له زۆرشوێندا له ژێر لێوه‌وه
گۆرانی ووتن یان فیکه لێدان ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجدانی
ده‌وروبه‌ر به‌ڵام نمونه زۆره که ئه‌و که‌سانه به‌و
شێوازه خۆیان ئارام ده‌که‌نه‌وه‌و له زۆر باردا
بوونه‌ته هۆی کارتێکردنێکی باش بۆ ده‌وروبه‌ر.
من هیوادارم که‌ئه‌م نمونه‌یه نمونه‌یه‌کی باشبێت بۆ پزیشکه‌کانی کوردستان. من وه‌ك خۆم که‌سێکم که له‌سه‌ر کاره‌که‌م به‌رده‌وام له‌ژێر لێوه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم و به نه‌رمی فیکه لێده‌ده‌م و گاڵته ده‌که‌م ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه لهبهردهوامیمدا له‌سه‌ر کاره‌که‌م. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه کاریگه‌ری لهسهرهاوڕێکانی سه‌رکاریش به‌جێده‌هێڵیت. یه‌ك له‌و خولانه‌ی کهبۆکارهکهم کرده‌وه به‌ناوی/ فیکه لێده بۆ له‌ش ساغی. که خۆشبه‌ختانه که کارمه‌نده‌کان زۆر به‌رزنرخاندیان و کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی پیشاندا له کهمبوهنهوهی سترێس/گرژبوونی ده‌روونیدا له‌سه‌رکار. که‌ئه‌وکه‌سانه هه‌میشه ڕوویان خۆش و به ووزه‌ن و چالاکانه کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن. بێگومان ئێمه هه‌مومان پێویستمان به که‌سانی به‌ووزه‌و چالاك هه‌یه بۆ هاندان و به نمونهبونیان بۆ مان. که‌واته خۆت تاقی بکه‌ره‌وه که هه‌ندێ جار گۆرانی یان فیکه به هێواشی لێبده‌یت به تایبه‌ت له‌شوێنی گونجاو‌دا، له‌و شوێنه‌دا که تۆ زیاتر بڕوات به خۆته‌و ده‌زانی که ئاساییه. دڵنیابه که له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ست به دڵخۆشی وچالاکی ده‌که‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناتوانی فیکهلێبدهیت وگۆرانی بڵێی بۆ هاتنی هه‌ستی خۆش به‌ڵام تۆ لهناخۆشیدابیت، ئه‌وه ده‌بێت بۆخۆتی یه‌کلای بکه‌یته‌وه که تۆ ده‌ته‌وێ بۆچی گۆرانی بڵێی یان فیکه لێبده‌یت. بیرت نه‌چێ فیکه لێبده بۆ له‌ش ساغی نه‌ك بۆ هێنانی غه‌م و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ك، خۆت فێربکه که له ئێستادا بۆ زانیاری زیاتر زیاتر‌و سوود وه رگرتن، ده توانن سه ردانی ئێره بکه ن: www.warzshidaruni.com www.kurdart.net 2008 |