|
|
|
زانستی
|
گه‌ر دایک له‌كاتى سكپڕیدا جگه‌ره بكێشێت
منداله‌كه‌ى ناته‌واو ده‌بێت
![]()
كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى زانكۆى نۆتینگام له ئه‌نجامى
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخست كه ئافره‌تى جگه‌ره‌كێش ساڵانه هۆكار و تاوانبارى
كوژرانى هه‌زاره‌ها منداله له‌كاتى سكپڕیدا . ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له كاتى سكپڕیدا جگه‌ره ده‌كێشن ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت كه ژیانى منداله‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه یاخود بمرن ، بۆیه داوا له دایكانى به‌رێز ده‌كه‌ین كه له‌كاتى سكپڕیدا جگه‌ره نه‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى كۆشنده له‌سه‌ر خۆیان و منداله‌كانیان كه‌م بێته‌وه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى ڵێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 1001 ئافره‌تى سك‌پڕ ، له ئه‌نجامدا بۆیان ئاشكرابوو كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى جگه‌ره‌كێشن منداله‌كانیان دواى له دایك بوونیان كێشیان كه‌مه و زۆربه‌شیان ده‌مرن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى جگه‌ره ناكێشن . برۆگتۆن پیپكین پرۆفیسۆرى پێریناتال فیسۆلۆجی له به‌شی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وتی" له ساڵی 2005دا زیاتر له 742 منداڵ راسته‌وخۆ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان له‌لایه‌ن دایكانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین منداڵی تریش دوای گه‌شه‌كردنیان به‌هۆی تووشبوون به‌چه‌ندین جۆرى نه‌خۆشی كوشنده وه‌ك گیرانى هه‌ناسه و هه‌وكردنی مێشك گیانیان له ده‌ستداوه . |
|||
|
|
|