گارستن شمیت (geiurstn shmet) تویَژه‌رى
بوارى ئابورى و یه‌كیَك له‌ئه‌نجامده‌رانى تویَژینه‌وه‌كه
له‌شارى مانهایمى ئه‌ڵمانیا رِایگه‌یاند كه‌دیراسه‌كه
به‌ته‌نها له‌نیَو تویَژى گه‌نجانى هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه
ئه‌نجامدراوه، ئه‌و له‌باره‌ى مندالاَنه‌وه وتى
كه‌له‌پیَشدا تیَستى تایبه‌ت به‌مندالاَن سازكراوه‌و
ده‌ركه‌وتووه كه‌منداڵه بچوكه‌كان رِیَژه‌ى خۆویستیان
زیاتره.
دیراسه‌كه پیَنج هه‌زار گه‌نجى
وه‌رگرتووه و به‌پیَى یاسایه‌ك هه‌ڵبژیَرراوه
كه‌پیَویسته به‌شداربوو برِى 600یۆرۆ به‌سه‌ر سىَ كه‌سدا
دابه‌شبكات، هه‌ركاتیَك هه‌ریه‌كه‌یان پیَشنیاریَك بخاته
به‌رده‌م كه‌سى به‌شداربوو.
به‌پیَى یاساكه كه له‌لایه‌ن
تویَژه‌رانه‌وه پیَشنیاركرابوو، ئه‌گه‌ر كه‌سى
به‌شداربووى یارییه‌كه به‌پیَشنیارى كه‌سى یه‌كه‌م راِزى
بوو، ئه‌وا ده‌بیَت بزانریَت كه‌چه‌ندى له‌و برِه
پاره‌یه ده‌داتىَ و له‌حاڵى رِه‌تكردنه‌وه‌ى
پیَشنیاره‌كه‌شدا كه‌سى سیَیه‌م بوارى بۆ خستنه‌رِووى هیچ
پیَشنیاریَكى نه‌ده‌مایه‌وه.
دیراسه‌كه ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ژنان
جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان كه‌متر به‌ته‌نگى
به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه دیَن، به‌وه‌ش له‌یارییه‌كه‌دا
زۆرینه‌ى ژنان برى 240 یۆرۆیان به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان
ده‌دا، له‌كاتیَكدا به‌شیَكى زۆرى پیاوانى به‌شداربوو برِى
270 یۆرۆیان ده‌خسته به‌رده‌م كه‌سی به‌رامبه‌ر.
زۆرینه‌ى كورِانى به‌شداربووى یارییه‌كه
ته‌مه‌نه‌نیان له 25 ساڵ كه‌متر بوو، ده‌ركه‌وت
كه‌خۆپه‌رستیه‌كه‌یان له‌برِى پاره‌دا بریتیه له‌وه‌ى
كه‌بۆ كه‌سى یه‌كه‌م 285و كه‌سى دووه‌م 195و سیَیه‌میش
120یۆرۆ، ئه‌مه‌شیان جۆریَك له‌ناهاوسه‌نگى دابه‌شكردنى
تیَدایه، شمیس بابه‌ته‌كه‌ى به "كورِان به‌به‌راوردى
كچان و به‌ته‌مه‌نه‌كان خۆویسترن" كۆتایى هیَنا.
سه‌رچاوه
ئاژانسى هه‌واڵى به‌حره‌ین