
جوڵه‌ی وه‌رزشی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌کانی
دڵه

سوزان ئۆمه‌ر: له توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ‌دا
پسپۆرانی بواری پزیشکی ته‌ندروستی (چاره‌سه‌ری وه‌رزشی) جیهانی باشترین
چاره‌سه‌ریان بۆ تۆشبوان به نه‌خۆشی یه جۆر به‌جۆره‌کانی دڵ دۆزیه‌وه که
ئه‌و ڕێگه‌یه به‌سه‌رکه‌وتوترین ڕێگاداده‌نرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌توشبوون به‌م
نه‌خۆشییه ترسناکه.
بۆچاره‌سه‌رکردنی توشبوان به ڕێگای مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی پسپۆران گه‌شتونته
ئه‌و ڕاستی یه‌ی نه‌ک ته‌نها چاره‌سه رده‌بێت بۆ نه‌خۆشی یه کانی دڵ به‌ڵکو
توانای جه‌سته‌یی مرۆڤ زیاتر ده‌کات و به‌هێزتر ده‌بیت بۆ به‌رگری کردن لێی
به‌ر له‌توشبوون ده‌بێته هۆیی توندوۆلی ماسولکه‌ی دڵ هه‌روه‌ها دوای
توشبون ده‌بێته هۆی باش بوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی .
وه‌ک ئاشکرایه دڵ یه‌کێکه له‌ماسولکه به‌هێزه‌کانی له‌شی مرۆڤ هه‌روه‌ک
هه‌موو ماسولکه‌کانی تری له‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیزبێت پێویستی به‌مه‌شق و
ڕاهێنانی جۆری توانای جه‌سته‌ییه(اللیاقه البدنیه)ی وه‌ک وه‌رزشه‌کانی (به‌پێ
ڕۆشتن،مه‌له‌کردن،پاسکیل سواری) ئه‌م جۆره وه‌رزشانه دڵ به‌هێز ده‌که‌ن و
ڕێگا ئه‌گرن له‌به‌رئه‌و هۆکاره‌کانه‌ی که‌ده‌بێته هۆی توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌کانی
دڵ وه‌ک( به‌رزی په‌ستانی خوێن،قه‌ڵه‌وی،زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وری،جگه‌ره‌کێشان،خواردنی
شه‌کر،به‌رزبونه‌وه‌ی کۆلسترۆل له‌خوێندا ،ڕاڕایی ده‌رونی و ده‌مارگیری)
هه‌وه‌ها ئه‌گه‌ر وه‌رزشه‌کا‌ن له هه‌وای پاکدا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا ته‌ندروست
تر ده‌بێت وئۆکسجینی پاک ده‌چێت بۆ مێشک سودی ته‌واو به‌جه‌سته ده‌گات ئه‌و
چه‌ورییه ده‌توێنێته‌وه که دبێته‌هۆی ته‌سک بونه‌وه‌ی بۆرییه‌کانی خوێن
واده‌کات خوێن و ئۆکسجین به باشی نه‌چێت بۆ مێشک و دواتر که‌جه‌ڵده‌ی دڵ و
ده‌ماخی لێده‌که‌وێته‌وه ،هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاڕای یه ده‌رونییه‌ی که‌هه‌ر
مرۆڤێک به جۆرێک هه‌یه‌تی که له‌ئه‌نجامدا نه‌خۆشی دڵی لێده‌که‌وێته‌وه
به وه‌رزشی ته‌ندروست به‌ڕێنمای پزیشکی و ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی شاره‌زا له‌بواره‌که‌دا
ده‌توانرێت مرۆڤ به‌ئاسانی له‌م نه‌خۆشییه خۆی به‌دور بگریت که له‌م
ساڵانه‌ی دوییدا ڕۆژ به‌رۆژ روو له‌زیاد بوون ده‌کات .
توشبوان به‌نه‌خۆشی دڵ چۆن ده‌ست ده‌که‌ن به مه‌شق و ڕاهێنان
له‌کاتێکدا که‌سێک هه‌ستی به‌ناته‌وای کرد له له‌دڵیدا ده‌بیت سه‌ردانی
پزیشکی تایبه‌ت بکات و پاشان هه‌موو جۆره‌کانی پشکنینی وه‌ک پێوانی لێدانی
دڵ (هێڵکاری دڵ، پشکنینی ڕێژه‌یی چه‌وری له‌خوێندا، ڕێژه‌ی شه‌کرله‌خوێندا)
پاش ده‌رکه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌کی نه خۆشی دڵ دوای وه‌گرتنی چاره‌سه‌ری وه‌ک
ده‌رمان ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌پزێشک وه‌ربگیرێت به‌ڕێنمای ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی وه‌رزشی
ئاسان ئه‌نجام بدات وه‌ک .
هه‌موو رۆژێک 20 چرکه به‌پێ رۆشتن زۆر به‌سوده به‌مارجێک له‌رێگه‌یه‌کی
ته‌خت و به پێڵاوێکی تاندروسته‌وه.
هه‌فته‌ی 1_2 جار مه‌له کردن هه‌ر جاره‌ی گه‌ر کاتژمێرێک بێت.
پاسکیل لێخرین له رێگه ته‌خته‌کاندا لانی که‌م هه‌فته‌ی 3 جار به پێی
توانای توش بوو.
راهێنان وه‌رزشی توانای جه‌سته‌یی به‌یانیان به برسێتی بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک.
هه‌موو به‌رنامه وه‌رزشکردنه‌که ه‌بێت پزیشکی لێ ئاگادار بکرێت.
|