|
|
|
زانستی
|
دڵه ڕاوكێى درێژخایه‌ن دبێته هۆى
تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ
![]() توێژه‌ران له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا هۆكارێكى نوێی تووشبوون به نه‌خۆشى دڵ ده‌دۆزنه‌وه . له ئه‌نجامى ئه‌م لێكۆلینه‌وه نوێیه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه دڵه ڕاوكێى درێژخایه‌ن له پیاواندا هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ په‌یدابونى نۆره‌ى دڵ . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توێژه‌را هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 735 پیاو وه له ساڵی 1986وه تاكو ئێستا چاودێریان له‌سه‌ر كراوه . له ئه‌نجامدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه له كۆتایى ساڵی 2004دا نزیكه‌ى 75 پیاوى به‌شداربوو تووشى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ هاتوون . هه‌روه‌ها دكتۆر شین ده‌ڵێ :" ئه‌وانه‌ی كه به‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێن ئه‌وا به‌ڕێژه‌ى30-40 % توشی نه‌خۆشیه‌كان دڵ ده‌بن . * CNN |
|||
|
|
|