توێژینه‌وه‌یه‌كى
زانستى له ولاتى سوید ئاشكرای كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ى شه‌وانه پێش خه‌وتن
مۆبایل به‌كاردێنن ئه‌وا ناتوانن به شێوه‌یه‌كى رێك و پێك بخه‌ون و تووشی
هه‌راسان ده‌بن له‌ناو جێگادا .
توێژیینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌وه
پشتیوانی ماددی‌بۆ كراوه‌و بۆ ماوه‌ى 18 مانگ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر 35
پیاو‌و 36 ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه كه تێكڕای ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 45
سالیدا بوو .له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی ئه‌و تیشك‌و شه‌پۆله
موگناتیسییه‌ی له مۆبایله‌كه‌وه ده‌رده‌چێت‌و ده‌گاته گوێ‌و مێشكی به‌كارهێنه‌ری
مۆبایله‌كه ، ئه‌وا له كاتى خه‌وتن تووشی جۆرێك له‌خه‌و بزڕكان‌و سه‌رئێشه‌و
هه‌ڵچوونی ده‌رونی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد كه زۆر به‌كارهێنانى
مۆبایل ده‌بَته هۆى تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى سه‌رئێشه‌و ڕشانه‌وه‌و له
بیرچوون له‌سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه نه‌خۆشى كه‌م خه‌وى یاخود نه‌نووستن .
شایانى باسه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له په‌یمانگاى كارۆلینساى سویدى و
زانكۆى واینى ئه‌مریكى ئه‌نجام دراوه .
سه‌رچاوه : سه‌وا |