|
|
|
|
شۆڕش خالید ئاژگه‌یی.. له یه‌کێک له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌مریکا پیاوێکی پیر و به ساڵا چوو به هۆی دزی کردن له بانکێک سزای 5 ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو . به گوێره‌ی به‌ندێکی یاسایی له یاسای سزادانی ئه‌نجامدانی تاوانی له‌مجۆره ، ناوبراو بۆی هه‌بوو به بڕیاری دادوه‌ری گشتی جار نا جارێک بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ئازاد بکرێت تاکو دادگا له وازهێنانی ناوبراو له کاری دزی دڵنیابێ ، لێ بۆی نه‌بوو به‌رگه‌کانی تیروپشکی تایبه‌ت به بردنه‌وه‌ی پاره و قومار له بازار بکڕێ. دوای ماوه‌یه‌کی کورت له ئازاد بوونی، ناوبرا به‌کڕینی چه‌ند بلیتی تیروپشک و دواتر به‌شداریکردنی له ڕاکێشانی بلیته‌کاندا توانی یه‌ک ملیۆن دۆلار بباته‌وه. هه‌رچه‌نده دادگا کڕینی ئه‌م جۆره بلیتانه‌ی لێ قه‌ده‌غه کردبوو ، به‌ڵام دوای تاوتوێ کردنی کێشه‌که له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه ، تاوانباری به‌ند کراو به دزی ، ڕێگه‌ی پێ درا یه‌ک ملیۆن دۆلاره‌که بۆ خۆی گل بداته‌وه و ببێ به‌و پاره‌داره‌ی له پێناویدا ڕووی له دزی کردبوو.
www.kurdart.net 2008 |