|
(مه‌حمود وائل)ى
ته‌مه‌ن 9 ساڵان به زیره‌كترین منداڵ له
جیهاندا ده‌ست نیشان كرا . مه‌حمود توانایه‌كى
له راده به‌ده‌رى هه‌یه له بوارى بیركارى
دا به شێوه‌یه‌ك كه له دوو سێ ساڵى ئاینده‌دا
له زانكۆ ده‌ست ده‌كات به خوێندن ، هه‌ر
بۆیه كتێبى گینس بۆ ژماره پێوانییه‌كان به
زیره‌كترین منداڵى دانا له جیهاندا ، هه‌روه‌ها
له‌و ته‌مه‌نه بچوكه‌شدا بریاره ناوى بچێته
كتێبه‌كه‌وه .
مه‌حمود له
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى
زانكۆكانى میسر ، زیره‌كییه‌كى له راده به‌ده‌رى
نواند كه له بوارى بیركارى دا زۆر له پێش
ئامێرى كۆمپیوته‌ره‌وه بوو .
جێى
ئاماژه‌یه مه‌حمود وائلى ته‌مه‌ن 9 ساڵ
ئاواتى ئه‌وه‌یه له دوا ڕۆژدا ببێته پزیشك
.
|
|
|